بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی دەستپاکی فیدراڵی توانی 7 بەرپرسی لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناحیەی وەفا لە ئەنبار، بەهۆی گەندەڵی و کاری ساختە کە بە سەرپێچی یاسایین، دەستگیر بکات.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ئاماژەی بەوەکردووە: تیمێک لە نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەکە لە ئەنبار توانیان دەست بەسەر 24 بەڵگەدا بگرن لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ناحیەی وەفا کە بەپێی ئەو بەڵگەنامانە،زیاتر لە 500 ملیۆن دیناری عێراقی بەهەدەر دراوە و لە ئەنجامدا دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا سەرەتای ناوەکان بخاتە بەشی وردبینی دەرەکی، بە مەبەستی وردبینی، دوای ئەنجامدانی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە بە وردبینیکردن لە تەرخانکردنی پارچە زەوییەک لەلایەن شارەوانییەوە، کە بە بڕە پارەیەکی زۆر مەزەندە دەکرێن، توانیان 7 تۆمەتبار لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی وەفا دەستگیربکەن.
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە ئەم گروپە هەڵساون بە ئاڵوگۆڕی ساختە و پسوڵەی کڕینیان ڕێکخستوە، تا کردەوەی ساختە ئەنجام بدەن .
ڕوونیشیکردەوە کە "دەستگیرکراوان ڕاپۆرتیان بۆ ڕێکخراوەو لەگەڵ بەڵگەکان ، پێشکەش بە دادوەری لێکۆڵەری لێهاتوو کرا، کە بڕیاری ڕاگرتنی تۆمەتبارەکەی دا، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی ٣٤٠ی یاسای سزادان.