بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح" ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران،داوای کرد دووبارە لێکۆڵینەوە لە خەرجییەکانی کارکردن و وەبەرهێنان بکرێت کە دادپەروەری تێدابێت، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی دروستکردنی پەیوەندی هاوبەش لەگەڵ کەرتی تایبەت کرد بۆ گەشەو پێشکەوتن لە وەبەرهێنان.
"ساڵح" لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند"پێویستە دووبارە پێداچونەوە بە خەرجییەکانی کارکردن بکرێت بە هەموو وردەکارییەکانیەوە ، بە پێی بنەماکانی دادپەروەری و ڕەفتاری بۆ چارەسەرکردنی ئەو بەفیڕۆدانانەی کە یاساکانی پێشوو بەجێیان هێشتووە و بۆتە هۆی زیادبوونی ڕێژەیی بارگرانی خەرجییەکان لەسەر دارایی ووڵات.
ووتیشی"پێویستە هاوبەشی ڕاستەقینە لەگەڵ کەرتی تایبەتدا دروستبکرێت بۆ پێشخستنی بەرنامەکانی وەبەرهێنان بەتایبەتی لە پڕۆژە بەرهەمدار و داهات درووستکەرەکان، لەچوارچێوەی ستراتیژییەک بۆ هاوکاری و هاوبەشی لە نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەت، هەروەها هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی تر کە لە دەرەوەی بودجەی گشتی و نانەوتی بەردەستە.
راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران راشیگەیاند : پێویستی ڕەچاوکردنی پرسی پلانی گشتگیری چاکسازی دارایی و ڕێکخستنەوەی ژیانی دارایی، کە تیایدا مەودای بەفیڕۆدان لە پێکهاتەکانیدا فراوانتر بووە بەهۆی کەڵەکەبوونی یاسایەک کە پێویستی بە پارەدارکردنی بەردەوام هەیە، بۆیە دەچێتە سەر قەرزکردن و چوونە ناو قەرزە زۆرەکان لە بەرژەوەندی بودجەی کارکردن کە سروشتی بەکاربەری نابەرهەمدارە، چونکە دەبێتە هۆی لەباربردنی هیوای نەوەکانی داهاتوو کە دەرفەتەکانی خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی ئابووری لەناو دەبات.