سەرۆک وەزیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ سەردانی دیمەشق پێگەیشت

سیاسی
  • 4-06-2023, 17:03
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن "بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریاوە بۆ سەردانی دیمەشق پێگەیشت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە " فەیسەل میقداد " وەزیری دەرەوەی کۆماری عەرەبی سووریا کرد و لە کۆبوونەوەیەکیشدا گفتوگۆ کرا لەسەر لایەنە جیاوازەکانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پەرەپێدانی.
    لە بەیاننامەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، ئاماژە بەوەشکراوە"وەزیری دەرەوە سڵاوی "بەشار ئەسەدی" سەرۆکی سوریای بە "سودانی "گەیاند، هاوکات بانگهێشتنامەیەکی گەیاندە "سودانی " بۆ سەردانی دیمەشق بەمەبەستی تاوتوێکردنی پەیوەندی زیاتر بۆ هاوکاریی دوولایەنە و هەماهەنگیکردن و هەنگاوی هاوبەش بەرەو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
    سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە "گرنگی یەکگرتوویی خاکەکانی سوریا بۆ عێراقدا، کە ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لەگەڵ ئاسایشی سوریا وابەستەی یەکن ، جەختیشیکردەوە لە ئامادەیی تەواو بۆ یارمەتیدانی گەلی سوریا بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئازار و قەیرانانەی کە رووبەروو بۆتەوە .
    لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سوریا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەنگاوەکانی عێراق و ڕۆڵی سەرەکی لە ناوچەکە و هەوڵەکانی بۆ چەسپاندنی پەیوەندی نێوان وڵاتانی عەرەبی وڵاتانی ناوچە دەربڕی، جەختیشی لەسەر خواستی کارکردنی هاوبەش کردەوە بۆ ڕووبەڕووی ئەو تەحەدایاتانەی کە هەن.