سەلاحەدین - INA- فلەیح عوبێدی
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فائق جابرۆ داوای لە ئاوارەكان كرد كە دەگەڕێنەوە ناوچەكانیان بۆ نوێكردنەوەی زانیارییەكانیان، هاوكات ئاماژەی بە دەستپێكردنی نزیكبوونەوەی یارمەتییەكی دارایی نوێ بۆ ئاوارەكان كرد.
جابرۆ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەپێی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران كە وەزیرەكانی پابەند كرد بە بەدواداچوونی هاووڵاتییان لە ڕێگەی سەردانی مەیدانی بۆ سەرجەم پارێزگاكان، سەردانێكمان بۆ پارێزگاری سەڵاحەدین بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی هاووڵاتیان و گرنگترین پێداویستییەكانیان.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەستنیشان كراوە كە هەڵەیەك لە بەخشینی یەك ملیۆن و نیو دیناردا هەبووە، چونكە زۆرینەی ئەوانەی ناویان تۆماركردووە بۆ گەڕانەوە ناویان لەڕێگەی كارتی زیرەكەوە نیشان نەداوە.
جابرۆ داوای لە ئاوارەكانی گەڕاوە كردووە زانیاریەكانیان لەگەڵ وەزارەت و كارتی زیرەك نوێ بكەنەوە، بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەڵە بكەن و پارەی دارایی خۆیان وەربگرن، كە لەلایەن وەزارەتەوە دەستیپێكردووە، جەختیشی لەوە كردەوە كە وەزارەتەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەست بە بەخشینێكی نوێ دەكات.
لای خۆیەوە خالید مەحجوب بەڕێوەبەری لقی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لە پارێزگای سەڵاحەدین ڕایگەیاند: ئێڤان فایق جابرۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران سەردانی بارەگای لقی سەڵاحەدینی كرد كە زیاتر لە 400 خێزان پێشوازی لێكرا و كێشەكانیان بیسترا.
مەحجوب ئاماژەی بەوەدا كە زۆربەی كێشەكانی پەیوەست بە خێزانەكان بە خەرجكردنی ئەو یارمەتییە یان باجەكانی دیكە، هەروەها هاوكارییەكانی دیكەی فریاگوزاری و خستنەڕوویان لە بەرنامەكانی پەیوەست بە كۆچ و كۆچبەران چارەسەر كراون.