بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی واژۆكردنی گرێبەستی هاوبەشی نێوان یەكێتی تۆپی پێی عێراق و خولی ئیسپانی (لالیگا)ی كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : كە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی دوو گرێبەستی هاوبەشی نێوان یەكێتی تۆپی پێی عێراق و خولی ئیسپانیا (لا لیگا) بۆ دامەزراندنی خولی پیشەگەری عێراق بۆ وەرزی 2023/2024. كردووە و بە ئاماژەدان بەوەی گرێبەستەكە لەلایەن عەدنان درجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراقەوە واژۆ كراوە، هاوكات لەلایەن خافێر تیباس سەرۆكی خولی ئیسپانی (لالیگا)ی ئیسپانیاوە واژۆ كراوە.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ستایشی هەنگاوەكەی یەكێتی تۆپی پێی كرد كە ئامانج لێی بەرەوپێشبردنی واقیعی تۆپی پێی عێراقە، هەڵوێست و هاوسۆزی لالیگای لەگەڵ قوربانیانی ئەو هێرشە تیرۆریستییە بەرز نرخاند كە ژمارەیەك هاندەرانی وەرزشی كردە ئامانج لە كافێیەك لە ناحیەی بەلەد لە سەڵاحەدین حەوت ساڵ لەمەوبەر.
جەختیشی كردەوە : پێویستی پەسەندكردنی كاری پیشەیی لە هەموو لایەنەكانی وەرزشی عێراقدا، نەك تەنها تۆپی پێ، ئاماژەی بە پەرۆشی حكومەت بۆ پەرەپێدانی وەرزشی عێراقی لە سەرجەم دامودەزگاكانیدا، هەروەها گونجاندنی ئەو یاسایانەی كە لە بواری جێبەجێكردندان بەمەبەستی ڕاستكردنەوەی ڕێگاكانی بە شێوەیەك كە بوونی عێراق لە كۆڕبەندە وەرزشییە بیانییەكان بەرز بكاتەوە.
لای خۆیەوە تێباس پێزانینی خۆی بۆ هاوكاری لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی عێراق دەربڕی و جەختی لەوە كردەوە كە هەوڵەكان دراوە بۆ سەرخستنی پڕۆژەكە كە بە گەورەتر لە تەنها تۆپی پێ وەسفی كرد، بەرەو هاوكارییەكی فراوانتر بۆ بوژاندنەوەی وەرزش لە عێراق.
هاوكات سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی عێراق عەدنان درجال دووپاتیكردەوە كە گرێبەستەكەی لەگەڵ (لالیگا) واژۆكراوە دوو بەشی سەرەكی لەخۆدەگرێت، یەكەمیان پەرەپێدانی بەهرەمەندەكانی تۆپی پێی عێراقە، ئەوی دیكەشیان سپۆنسەركردنی خولی پیشەگەرانەی عێراقە.
یەكەم گرێبەست كە لە نێوان یەكێتی تۆپی پێ و لالیگا ئەنجامدراوە وپەیوەندی بە كارگێڕی و سەرپەرشتی جێبەجێكردنی خولی پیشەگەری عێراقەوە هەیە، دانانی بەڕێوەبەرێكی جێبەجێكاری ئیسپانی بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە، هەروەها ئامادەكردنی تیمێكی كاری عێراقی كە لە خولی پیشەگەر مەشق دەكات بۆ بەڕێوەبردنی ئەو لیژنانەی كە كاردەكەن بۆ ڕێكخستنی پێشبڕكێی خولی پیشەگەر.
لەبەر ڕۆشنایی گرێبەستی یەكەم، خولەكە هەموو ڕێكارەكانی پەیوەست بە بەبازاڕكردنی ڕكابەرییەكانی خولەكە لە ڕێگەی هەماهەنگی نێوان كارگێڕی جێبەجێكاری خولی پیشەگەری عێراق و بارەگای سەرەكی خولی ئیسپانی لە مەدرید ئەنجام دەدات.
سەبارەت بە گرێبەستەكەی تریش بریتییە لە (پرۆژەی خەونی 2030 رابیتەی لالیگا لەخۆدەگرێت كە پەرە بە بەهرە وەرزشییەكانی عێراق دەدات لە بواری تۆپی پێدا، هەروەها كۆمەڵەكە خولی ڕاهێنان و پەرەپێدان بۆ كار لە سەرجەم ناوەندەكانی بەهرەمەندان ئەنجام دەدات، لەوانە ڕاهێنەر، كارگێڕ، و ئەوانی تر.نیشتیمانی.