بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی دوو فەرمانی بانگهێشتكردنی دژی بەرپرسانی دەستەی پیشەسازیی سەربازی و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی كۆمسیۆن كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا كە تایبەتمەندە لە پرسەكانی دەستپاكی، بڕیاریدا بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای پیشەسازیی سەربازی- كارگەی كەڕامە بانگهێشت بكات كە سەر بە دەستەی پیشەسازی سەربازییە بە تۆمەتی ڕادەستنەكردنی ڕاكێشانی كشتوكاڵی بە سوودمەندانی جووتیاران، سەرەڕای داواكاری بانكی كشتوكاڵی بۆ جووتیاران كە قیستی شایستەی خۆیان بۆ ئەو راكێشەری هەواكان خەرج بكەن.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : هەمان دادگا بڕیاری بانگهێشتكردنی بۆ ڕاگری كۆلێژی پەروەردە بۆ زانستە مرۆییەكان لە زانكۆی موسڵ دەركرد بە بیانووی ئەوەی سەرپێچی دارایی و كارگێڕی لە پرۆژەیەكدا بۆ تەیاركردن و دانانی سیستەمی كامێرا لە زانكۆی موسڵ ئەنجامداوە .
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا كە تایبەتە بە بابەتی دەستپاكی، دەركردنی دوو فەرمانی دامەزراندنی لەسەر بنەمای بڕگەكانی مادەكانی (316 و 340)ی یاسای سزادانی هەمواركراوی ژمارە (111ی ساڵی 1969) دامەزراوە.