بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆكی كۆمار دووپاتیكردەوە كە عێراق گرنگی بە دۆزی فەلەستین دەدات و لە كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكاندا پشتیوانی لێدەكات.
بەیاننامەیەكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: كە سەرۆك كۆمار عەبدولەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە ئەحمەد عەقل باڵیۆزی فەلەستین لە عێراق كرد وئاماژەی بەوەدا كە لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا باڵیۆز سڵاو و پێزانینی سەرۆكی فەلەستین مەحمود عەباسی بە سەرۆك عەبدولەتیف جەمال ڕەشید گەیاند، هاوكات ڕەشید سڵاو و پێزانینی خۆی بە باڵیۆز گەیاندە سەرۆك كۆماری فەلەستین.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی دۆخی سیاسی ناوچەكە و پەیوەندییە دووقۆڵی و مێژووییەكانی نێوان هەردوو گەل و بارودۆخی پێكهاتەی فەلەستینی لە عێراق كرا.
سەرۆك كۆمار دووپاتی كردەوە كە عێراق بایەخ بە دۆزی فەلەستین دەدات و لە هەموو كۆڕ و كۆڕەبەندە نێودەوڵەتییەكاندا پشتیوانی لێ دەكات بۆ ئەوەی خەڵكی فەلەستین بە تەواوی مافەكانی خۆیان بەدەست بهێنن.
لای خۆیەوە باڵیۆز ئەحمەد عەقل سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد بۆ خەمخۆری و پاڵپشتیكردنی بۆ مافەكانی گەلی فەلەستین، جەختی لەسەر وردبینی و خواستی وڵات و حكومەت و گەلەكەی كردەوە، بۆ چەسپاندنی هاوكاری و پەیوەندیی برایانە لەگەڵ عێراق و گەلە براكەی.
باڵیۆز بانگهێشتی سەرۆك كۆماری بۆ سەردانی خاكەكانی فەلەستین نوێ كردەوە و ئاماژەی بە گرنگی ڕۆڵی عێراق لە پەسەندكردن و چالاككردنی بڕیارەكانی كۆمكاری عەرەبی سەبارەت بە پرسی فەلەستین كرد.