پلاندانان ئیرادەی حكومەت دووپاتدەكاتەوە بۆ تەواوكردنی زۆربەی پڕۆژە دواكەوتووەكان تا كۆتایی ساڵی داهاتوو

ناوخۆ
  • 4-06-2023, 13:57
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد عەلی تەمیم وەزیری پلاندانان، ئیرادەی حكومەتی دووپاتكردەوە بۆ تەواوكردنی زۆربەی پڕۆژە دواكەوتووەكان تا كۆتایی ساڵی داهاتوو.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : ئەمڕۆ محەممەد عەلی تەمیم جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری پلاندانان پڕۆژەیەكی ڕۆڵی كەم تێچووی لە ناحیەی هیت سەر بە پارێزگای ئەنبار وەك بەشێك كردەوە لە پڕۆژەكانی ستراتیژی كەمكردنەوەی هەژاری كە لەلایەن وەزارەتەوە ئەنجام دەدرێن.
    تەمیم دووپاتی كردەوە : ئیرادەی حكومەت بۆ تەواوكردنی زۆربەی پڕۆژە دواكەوتووەكان كە بریتین لە پڕۆژەی نەخۆشخانە و ئاو و ئاوەڕۆ و قوتابخانەكان، ئاماژەی بەوەشكرد زۆربەی ئەو پڕۆژانە تا كۆتایی ساڵی داهاتوو تەواو دەكرێن، ئەمە جگە لەوەی كە هەیە و لە ماوەی ساڵی ئێستادا بە ئەنجام دەگات.
    ئاماژەی بەوەشكرد :حكومەتیش سوورە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون لە عێراق، ئێمەش پلانێكی گەورەمان لەم بوارەدا داڕشتووە و ئاماژەی بەوەشكرد :پڕۆژەكانی نهۆمی كەم تێچووی كە بەخۆڕایی بەسەر خێزانە هەژارەكاندا دابەشدەكرێن، زۆرێك لە پارێزگاكان لەخۆدەگرێت و وەك چۆن كۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی تریش هەیە كە تەواو بووە و بەم زووانە بەسەر ئەو كەسانەدا دابەش دەكرێن كە شایەنیەتی لە خێزانە هەژارەكانی پارێزگاكانی دیوانیە و واست و سەڵاحەدین و كەركوكەوە.
    وەزیری پلاندانان تاپۆی خاوەنداریەتی بەسەر خێزانە شایستەكانی قەزای هیتدا دابەشكرد، هاوكات لەگەڵ هاوڵاتیان كۆبووەوە و گوێی لە داواكاری و گلەییەكانیان گرت، هەروەها بەڵێنیدا چارەسەری ئەگەری بۆیان دابین بكات.
    لە میانی كردنەوەی پڕۆژەكە و دابەشكردنی بۆندەكاندا، پارێزگاری ئەنبار عەلی فەرحان و جێگری محمد موهەنەد محەممەدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی جزیرە و بادیە، لیوا كەسیر عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی ستراتیژی سووككردنی هەژاری، سەباح جوندی مەنسوور، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانانی كەرتەكان، محەمەد لەتیف و قایمقامی قەزای هیت ئامادەبوون.