بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ڕێنمایی ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی گشتی كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : شمری سەرپەرشتی كۆبونەوەی بەڕێوەبەری بەشەكان، هۆبەكان و شوێنەكانی تۆماركردن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گشتی كرد.
جەختی لەوە كردەوە : بەدەربازبوون لە بازنەكانی ڕۆتینی و ئاسانكردنی ڕێكارەكان، ئاماژەی بەوەشكرد كە بڕی گەشەسەندنی وڵاتان بەو پێشكەوتنانە دەپێورێت كە لە كار و بەشەكانیاندا بەدەستیان هێناوە، نەك بە كاری ڕۆتینی ڕۆژانە.
جەختی لەوە كردەوە : دابینكردنی كەشێكی گونجاو بۆ هەموو سەردانكەرانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتوچۆ و جەختی لەوە كردەوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دووركەوتنەوە لە هەموو ئەو شتانەی كە زیان بە كاری دامەزراوە ئەمنییەكان دەگەیەنن.
وەزیر گوێی لە ڕاپۆرتی بەڕێوەبردنی كوالیتی گرت، هەروەها ئەو خاڵ و تەوەرانەی كە لەم ڕاپۆرتەدا وروژێنراون تاوتوێ كران، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە پەرەپێدانی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ لە بەغدا و پارێزگاكان.