هاوكاری عێراق و سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەكان

سیاسی
  • 4-06-2023, 13:18
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە هەماهەنگی و هاوكاری لەگەڵ سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان ڕاگەیاند، هاوكات فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا دووپاتیكردەوە كە پەیوەندییەكان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا ستراتیژین.
    حسێن لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاوتا سورییەكەی كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و ڕایگەیاند: هەماهەنگی و هاوكاری هاوبەش لەگەڵ لایەنی سوریا لە بەرەنگاربوونەوەی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكاندا هەیە و هیوادارە كار لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دەوروبەریش لەم ڕووەوە بكرێت.
    حسێن ئاماژەی بەوەدا كە هەڵوێستی عێراق پتەوە لە پاڵپشتیكردنی گەلی سوریا، ئەمە جگە لە قووڵایی پەیوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات.
    وەزیری دەرەوەی سوریا ووتیشی: لە چوارچێوەی پێنج ساڵەدا گفتوگۆی بەردەوام دەبێت سەبارەت بە دۆخی سوریا، ئاماژەی بەوەشكرد كە دۆخی مرۆیی سوریا زۆر سەختە و پێویستمان بە كردەوەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە لەسەر دۆخی سوریا.
    وتیشی: لە قۆناغی داهاتوودا هەنگاو دەنێین بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ سوریا.
    لای خۆیەوە فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا دووپاتی كردەوە كە پەیوەندیمان لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا ستراتیژییە و هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی كاركردن لەگەڵ عێراق، ئاماژەی بەوەدا كە بەغدا و دیمەشق یەكگرتوو وەستاون لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكانی ئێستا.
    جەختیشی لە كاركردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و نەهێشتنی مەترسییەكانی ماددە هۆشبەرەكان كردەوە و سوپاسی عێراقیشی كرد بۆ هەموو ئەو هاوكاری و پاڵپشتیانەی كە پێشكەشی سووریای كردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق و سوریا توانای هەماهەنگییان هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، ئاماژەی بەوەشكرد : پێشكەوتن لە گفتوگۆكان لەگەڵ عێراقدا هەیە و كاردەكەین بۆ بەهێزكردنی سەروەری هەردوو وڵات، بەو پێیەی گفتوگۆكان لەگەڵ لایەنی عێراقی بنیاتنەر بوون.