کەشناسی.. پێشبینی باران بارین و دابەزینی پلەكانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 4-06-2023, 11:26
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی باران و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە ڕوون دەبێت بۆ نیمچە هەور لە هەموو ناوچەكانی وڵات، سەبارەت بە پلەكانی گەرم، كەمێك لە دابەزینیان دەبێت لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی ناوەڕاست و باكوور و لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باشووری وڵات نزیك دەبێتەوە
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە :كەش و هەوای سبەی سێشەممە ڕوون دەبێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ هەلی بارینی بارانێكی سووك لە ناوچەی ناوەڕاست، هاوكات كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكور و باشوور روون بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكوور و لە بەشی باشووری وڵات لە ڕۆژی پێشوو نزیك دەبێتەوە.
     ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە روون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور روون دەبێت بۆ نیمچە هەور، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ پێنجشەممەی داهاتوو ڕوون دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات، هاوكات پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی بەشی باشووری وڵات.