بەغداد / INA
ئەمڕۆ شەممە،وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی ئامێرەکان لە وەزارەت زیاتر لە هەزار و 500 ئۆتۆمبێل و تانکی چاککردۆتەوە ،وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە"بە سەرپەرشتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان و بەدواداچوونی بەردەوامی وەزیری بەرگری و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازیاری ئامێرەکان، دەستیکرد بە نوێکردنەوەی زیاتر لە هەزار و ٥٠٠ ئۆتۆمبێل و تانک، و دوو هەزار پارچە چەک، جگە لە دروستکردنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی عێراقی بە ناوی "تاجی " 23.
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەشداوە : ئەم هەنگاوە گرینگە لە مێژووی سوپای عێراقدا، هەروەک هەوڵە بەرهەمدارەکانی سوپای عێراق لە ڕێگەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ یەکە ئازاکان بەردەوامە، و داوایان لێدەکات هەوڵی زیاتر بدەن و ماوەی دوو مانگ لە کارکردن بەردەوامن بۆ بەرهەم و ئامانجی گەورەتر .