سەڵاحەدین – ا ه ع حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران، ئەمرۆ پێنج شەممە، لە چوارچێوەی سەردانەكانی بۆ پارێزگاكان گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین. لەوبارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: لە چوارچێوەی سەردانەكانی بۆ پارێزگاكان، عەبادی گەیشتە پارێزگای سەڵاحەدین. پێشتریش حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران سەردانی پارێزگاكانی ئەنبار و نەینەوا و سلێمانی و هەولێری كردبوو بۆ بەئاگابوون لە چۆنێتی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە هاوڵاتیان دەكرێت لەگەڵ بارودۆخی ئەمنی تیایاندا دوای تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش و بەدیهێنانی سەركەوتن.