بەسرا/INA
ئەمڕۆ شەممە"ئەسعەد عیدان" پارێزگاری بەسرە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردەوە کە "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،بەشێوەیەکی شەخسی سەرپەرشتی مەلەفی وەبەرهێنانی غاز و ڕووبەڕووبوونەوەی پیسبوونی ژینگە دەکات، هاوکات ئاماژە بەوە شدەکات کە ڕێگای "حولی" دەبێتە دەروازی فراوانکردنی بەسرە بۆ وەبەرهێنان و گواستنەوە.
ووتیشی: گرنگترین پڕۆژە بۆ پارێزگای بەسرە پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاوی دەریایە، کە زۆرە دواکەوتووە، و هیوادارین لە بودجەدا پەسەند بکرێت بۆ ئەوەی دواتر بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها پڕۆژەی ڕێگای "حولی" هەیە کە بەندەر و دەروازەکانی پارێزگای بەسرە بەیەکەوە دەبەستێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە دەروازیەک بۆ فراوانکردنی شارەکە و کارەکانی وەبەرهێنان و گواستنەوە.