کەرکوک/INA
ئەمڕۆ شەممە،پارێزگاری کەرکوک تۆمارکردنی یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی تای خوێنبەربوونی ڕاگەیاند.
"سەباح نامیق" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگاکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پارێزگاکە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی بەهۆی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکە تۆمارکرد.
ئاشکراشیکرد "کۆی گشتی توشبوان لە پارێزگاکە گەیشتووەتە 6 حاڵەت.