بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ، هەڵمەتێکی گەورەی لە چوار میحوەر جێبەجێکرد بۆ کەمکردنەوەی گرژی و توندوتیژی و ململانێی نێوان خێڵەکان، هاوکات هەوڵێکی بۆ هەڵسەنگاندنی ئەدای هێزە ئەمنییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دیاردەیە ئاشکرا کرد.
لیوا " تەحسین خەفاجی " وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ململانێی و ناکۆکی خێڵەکان ئاستەنگەن لە بەردەم هێزە ئەمنییەکان، بەتایبەتی کە چەکی مام ناوەند بەکاردەهێنن، ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسایشی هاوڵاتیان و ئاشتی کۆمەڵگا درووستدەکات .
راشیگەیاند "کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان،لە ڕێگەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگرییەوە، بەردەوام ڕووبەڕووی ئەم دیاردەیە بووەتەوە لە وەڵامی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، کە جەختی لەوە کردەوە کە یاسا دەبێت سەروەر بێت و کۆتایی بەو دیاردەیە بێت.
جەختیشی لەوە کردەوە کە لە ئێستادا هەڵمەتێکی گەورە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ململانێ و ناکۆکی نێوان خێڵەکان لە چوار میحوەر جێبەجێ دەکرێت، یەکەمیان پەیوەندییە لەگەڵ کەسایەتییە دیارەکان و شێخی خێڵەکان، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە ململانێیان تێدا ڕوودەدات بۆ دامرکاندنەوەی، دووەم: چالاککردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی ئەو کەسانەی کە بەشدارن لەم ململانێیانەدا، بەتایبەتی ئەوانەی کە دەبنە هۆی کوژرانی کەسانێک و هەڕەشە لە ئاسایش و یەکێتی و سەلامەتی وڵاتان دەکەن.
"خەفاجی" لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سێیەم بریتییە لە هێزە ئەمنییەکان کە ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و چۆنایەتی ئەنجام دەدەن بۆ گەمارۆدان و بەدواداچوون بۆ ئەوانەی دەستیان لە ململانێ نێوان خێڵەکاندا هەیە، چوارەم بەشداریکردن لە چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان خێڵەکان، کە لەلایەن ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە و میسان و سۆمەر و فەرماندەکانی پۆلیسی پارێزگاکانی موسەننا و دیوانیە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ئەنبار و پارێزگاکانی دیکە سەرکردایەتی دەکرێت.