سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى توركيادا كرد

سیاسی
  • 3-06-2023, 20:14
  • +A -A

    هەولێر/INA 

    ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى سه‌رۆكى توركيادا كرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2023/6/3  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌يه‌كى به‌رچاوى سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ى وڵاتان، به‌شدارى له‌ ڕێوڕه‌سمى ده‌ستبه‌كاربوونى  ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكى توركيادا كرد.
    دواى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ش  نێچيرڤان بارزانى‌ و ميوانانى باڵاى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌، له‌ ‌كۆشكى سه‌رۆكايه‌تيى كۆمارى توركيا له‌ ئه‌نقه‌ره‌، به‌شدارييان له‌ ئێواره‌خوانێكدا كرد. ئه‌م ڕێوڕه‌سمانه‌ دواى سوێندخواردنى ئه‌مڕۆى  ئه‌ردۆغان له‌ په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى بۆ خولێكى تازه‌ى سه‌رۆكايه‌تيى توركيا، به‌ڕێوه‌ چوون.