بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ شەممە، میكانیزمەكانی پەرەپێدانی هاوكاری هاوبەشیان تاوتوێ كرد.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وۆرك شۆپێك لە بەغدادی پایتەخت بە ناونیشانی بەرزكردنەوەی ئاستی هەماهەنگی نێوان دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێوەچوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە وۆركشۆپەكەدا حەمید شەتری، جێگری سەرۆكی دەزگاكە و ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی، بەناوی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، و هەروەها سەرۆكی دەزگای داواكاری گشتی دادوەر نەجم عەبدوڵڵا، و سەرۆكی دەسەڵاتی چاودێری دادوەری، دادوەر لەیس جەبر، لەگەڵ دادوەرە تایبەتمەندەكان لە سەیركردنی دۆسیە ئەمنییەكان ئامادەبوون.
رونشیكردەوە: لە وۆركشۆپەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر گرنگترین ئاستەنگەكان كە وەك بەربەستێك وەستاون لە تەواوكردنی خێرای هەندێك بابەتدا، هەروەها بۆ خستنەڕووی ڕاسپاردە و پێشنیارەكان سەبارەت بە پەرەپێدانی چارەسەری پێویست بە شێوەیەك كە لەگەڵ كوالیتیدا بگونجێت و قەبارەی ئەو ئەركانەی كە دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەغدا و پارێزگاكان ئەنجامی دەدات، بەتایبەتی ئەو پرسانەی كە كاریگەرییان لەسەر ئاسایشی وڵات هەیە.