بەغداد - INA
وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدی لە رێنماییكردنی كادیرانی وەزارەت كردەوە بۆ ئەوەی زۆرترین هەوڵ بدەن بۆ ئاسانكردنی ڕێكارەكانی ئاوارەكان پەیوەست بە تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
جابرۆ لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی كەركوكی كرد و لەگەڵ پارێزگار گفتوگۆی كرد بۆ پاڵپشتیكردنی ئاوارەكان و دڵنیابوون لە گەڕانەوەیان بە سەلامەتی بۆ ناوچەكانیان، ئەمە جگە لە ئاوەدانكردنەوەی گوندە وێرانبووەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: سەردانەكەی بۆ پارێزگاری كەركوك لە چوارچێوەی ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیرانە بە ئامانجی پێداچوونەوە بە واقیعی ئەو كارانەی كە بۆ هاووڵاتیانی ئاوارە و گەڕاوەكان دابینكراون و بەدواداچوون بۆ ئاسانكاریكردنی ڕێكارەكانی پەیوەست بە تەواوكردنی مامەڵەكانیان.
هەروەها تەئكیدی لە ئاڕاستەكردنی كادیرانی وەزارەت كردەوە بۆ پێویستی زۆرترین هەوڵدان بۆ ئاسانكردنی ڕێكارەكانی گەڕانەوەی هاووڵاتیان، بۆ بەدواداچوون بۆ پلانەكانی گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە بوارەكانی گەڕانەوە، هەروەها دابینكردنی پێداویستییەكان بۆ ژیانێكی شایستە بۆ ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان شوێنی نیشتەجێبوونی ئەسڵیان.
هەروەك جابرۆ ئاماژەی بە پێویستی پاڵپشتی ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد بۆ ئاوەدانكردنەوەی 138 ناحیەو گوندی وێرانكراوی سنووری پارێزگای كەركوك.