بەغداد - INA
وەزیری بەرگری سابت محمد عەباسی، ئەمڕۆ شەممە، دروستكردنی یەكەم زرێپۆشی ڕاگەیاند، كە نزیكە لە تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی هامەر، بە دەستی پاكی عێراقی.
عەباسی لە بەیاننامەیەكدا، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئێمە بە گەلی بەشەرەفی عێراقیمان ڕادەگەیەنین، یەكەم ئۆتۆمبێلی زرێپۆشمان دروستكرد كە لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی ئۆتۆمبێلی هامەردا دەگونجێت، بە دەستی پاكی عێراقی و لە داهێنانەكانی كۆمپانیای میرەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئایندەی سوپای عێراقی سەربەرزمان لەلایەن پیاوەكانیەوە دروستكراوە، بەتایبەتی كاتێك فەرماندەیەكی گشتی هەبێت كە ڕێگای سەركەوتن دادەڕێژێت.
راشیگەیاند: كاتێك بەڵێنماندا ئەم سوپایە نیشتمانییە دروست بكەین، شەو و ڕۆژ كارمان بۆ دەكرد، بۆ ئەوەی ببێتە پارێزەری وڵات و قەڵغانە قەڵادارەكەی، هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو ئەو كەسانەكرد كە بەشداربوون لەم دەستكەوتە و وتیشی: ئێمە لەگەڵ ئەوەداین وەك چۆن عێراقییەكان دروستكەری ژیان و داهاتوون.