بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران برۆسێکەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی کرد، وتێدا سەرەخۆشی و هاوسۆزی لەگەڵ گەلی هیندستانی دۆست دەربڕی، بەبۆنەی رووداوی پێکدادانی شەمەندەفەرەکانی ئازاربەخش کەلە ویلایەتی ئۆدیشا لە ڕۆژهەڵاتی هیندستان ڕوویدا ولەئەنجامدا بەسەدان هاوڵاتی بوونە قوربانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران برۆسێکەیەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی هیندستان نارێندرا مودی کرد، وتێدا سەرەخۆشی و هاوسۆزی لەگەڵ گەلی هیندستانی دۆست دەربڕی
هەروەها لە برۆسکەکەدا بەڕێزیان بە ناوی حکومەت و گەلی عێراقەوە سەرەخۆشی ئاراستە کردن و هیوای سەبووری و دڵنەوایی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان و چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان خواست.