بەغداد/ INA
وەزیری تەندروستی ساڵح حسناوی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە فەرمانی دا بە ئامادەکردنی پلانێک بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستیەکانی کەرتی تەندروستی.
بەیاننامەی وەزارەت کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری تەندروستی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ فەرمانگە تەندروستیەکانی بەغداو پارێزگاکان، لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرنامەی حکومەت کرا لەکەرتی تەندروستی.
هەروەها ساڵح حسناوی جەختیکردەوەسەر
تەواوکردنی پڕۆژەکانی تەندروستی و دابینکردنی کەلوپەل بۆیان پاش خەمڵاندنی پێداویستیەکانیان.