بەغداد/ INA حسن فواز
وەزیری پەیوەندیەکان هیام یاسری ئەمڕۆ ڕۆژی شەممەسیاسەتێکی نوێی ئاشکراکرد بۆ کۆمپانیاکانی ئەنتەرنێت لەعێڕاقدا.
یاسری بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی پەیوەندیەکان کێشەی پابەندنەبوونی کۆمپانیاکانی لەلا کەڵەکەبووە
،وتیشی کە وەزارەت ئێستا گەیشتووەتە ئەوەی کە لە دادگاکان بەدوداچوون بۆ ئەوکۆمپانیایانە بکات .
ڕوونیشی کردەوەکەئەم کۆمپانیایانە هەندێکیان گرێبەستەکانیان تەواودەبێت،بۆیە وەزارەت بۆ گرێبەستی نوێ پلانی نوێی هەیە و ئەو گرێبەستانە بەجۆرێکی دیکەدەبن و زیاترئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە کاری نایاب و بێوێنەیان ئەنجام داوە.