سید حکیم جەخت دەکاتەوەلەسەر دابینکردنی ژینگەیەکی نموونەیی بۆ تاقیکردنەوەکان

سیاسی
  • 3-06-2023, 14:47
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی سید عمار حکیم جەختیکردەوەسەر دابینکردنی کەشێکی نموونەیی بۆ تاقیکردنەوەکان.
    سیدحکیم لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی پاش ئەوەی کەگوێمان گرت لە وەزیری پەوەردە ئیبڕاهیم نامس جبوری دەربارەی میکانیزمی وەزارەت بۆ ساڵی داهاتوو بۆ تاقیکردنەوەکان جەتیشمان کردەوەسەر گرنگی دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان بەهاوکاری دەزگاکانی دیکە و لەهەمان کاتیشدا جەختمان کردەوەسەر پایەکانی پەروەردەو فێرکردن کەئەمانەن : مامۆستا ، قوتابی ، قوتابخانە.
    هەروەها سیدحکیم پێداگری کرد لە ڕاهێنانی مامۆستایان بۆ ئاشنابوونیان بە پەڕەسەندنە تەکنەلۆژیەکان و گرنگیدان بە قوتابیان، هەروەها داوای کرد کە پڕۆگرامەکانی خوێندن نوێ بکرێنەوە بەشێوەیەک کەلەگەڵ فرەجۆری عێڕاقدا یەکبگرێتەوە و تۆوی دیموکراسیەت و مافەکانی مرۆڤیش بچێنرێت و قوتابخانەی زیاتریش بونیاد بنرێن وکەلوپەلیان بۆ دابین بکرێت.