بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەكانی F ١٦ هێرشێكی ئاسمانی دەستپێكرد و ژمارەیەك تیرۆریستیان لە دیالە كوژران.
لە ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ئاماژەی بەوەكردووە، "لە درێژەی هەڵمەتی لەناوبردنی تیرۆرستان هێرشی ئاسمانی كرا بەسەر چەند شوێنێك كە تیرۆرستانی داعشیان تێكدا خۆ حەشاردابوو ، و بەپێی زانیاریی دروست و بەدواداچوون لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازییەوە، و لە ژێر چاودێری و پلاندانان و بەدواداچوونی شانەی ئامانج لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پاڵەوانانی هێزەكانی ئاسمانی هێرشێكی ئاسمانییان لەلایەن فڕۆكەكانی F16 ئەنجامدا لە حەمرین لەناو كەرتی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەم هێرشە بووە هۆی كوژرانی ژمارەیەك تیرۆریست و لەناوبردنی حەشارگە و میوانخانەكان كە لەلایەن ئەم گروپە تیرۆریستییەوە بەكارهێنراون".