بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیرشەمەری، گەیشتە دەروازەی سنووری عەرعەر بۆ سەرپەرشتیکردنی بەرێكردنی حاجیانی ماڵی خودا.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە دەروازەی سنووری عەرعەر ، بە سەرۆکایەتی شاندێکی گەورە کە بەرپرسی دەستەی حەج و عومرە، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، بەرپرسی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت، و فەرماندەی هێزەکان بیابانی لەخۆ گرتبوو".
ئاماژه ی به وه شدا، "ئامانج له سه ڕدانه که دا له مه یدانی جێبه جێکردنی پلانه که بۆ ئه وه ی کاروانه کانی حاجیان به وشکانی به ڕه و خاکی سعودیە له ڕێگه ی ده ڕوازه ی سنووری عەرعەرە وه به دواداچوون بکه ین، هه ڕوه ها به دواداچوون بۆ ئه و خزمه تگوزارییانه ی که پێشکه شیان ده کرێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندەکە سەردانی مەڵبەندی کۆنترۆڵ لە نوخەێب کە سەرجەم دەزگا ئەمنی و خزمەتگوزارییەکانی لەخۆدەگرێت و سەرپەرشتی پاراستنی کاروانەکانی حاجیان دەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد "فەرماندەی مەڵبەندی کۆنتڕۆڵ کورتەیەکی لەبارەی جێبەجێکردنی پلانی پاراستنی خاك و خزمەتگوزاری پێشکەش کاروانەکان کە بەرەو خاکی پیرۆزمەككە دەڕۆن كرد."
ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکەکانی دیکەی هێزە تایبەتەکان و پۆلیسی فیدراڵی و هێزەکانی حەشدی شەعبی گەیشتوونەتە کەرتەکە بۆ بەهێزكردنی دۆخی ئەمنی و بەشداریکردن لە ئاسایشی ڕێگای کەربەلا- نوخەێب- عەرعەر ٢٤ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا".