بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە ناوچەی نوخەێب بۆ بەرێكردنی شاندی حاجیان.
لە ڕاگەیەندراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە ، تێیدا هاتووە "شەمەری، لەگەڵ شاندێكی باڵای ئەمنی، گەیشتوونەتە شاری نوخەێب بۆ بەسەركردنەوەی ئەو هێزانەی كە چاودێری ئەمنی بەرێكردنی حاجیان بۆماڵی خودا دەكەن".