بەغداد - INA
بانكی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە دەرهێنەرانی كارتی بانكیی پابەند دەكات بە دەركردنی یەك كارت بۆ هەر كڕیارێك.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانكی ناوەندی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هەر هاوڵاتییەك كە ئارەزووی گەشتكردن دەكات مافی ئەوەی هەیە داوای كڕینی 2000 دۆلار بكات، هەنگاوەكانیش بە بەدەستهێنانی بلیتی گەشتی كارا دەست پێدەكات كە بەرواری گەشتەكەی لەسەری ئاماژەی پێكراوە و بەرەو شوێنەكانی فرۆشتنی دۆلار (بانك یان كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕكردن بۆ تۆماركردن). داتاكانی لەسەر پلاتفۆرمی فرۆشتنی دۆلار (FITR) لەسەرە بۆ تەواوكردنی مامەڵەكانی.
سەبارەت بە پێدانی كارتی ڤیزە و ماستەركارد، بانكەكە ڕوونیكردەوە: بانكی ناوەندی كۆنترۆڵی نوێی دەركرد بۆ بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەلامەتی بەكارهێنانی كارتی بانكیی پێشوەختە، چونكە سەقفی بەكارهێنان بۆ ئەم كارتە مانگانە و ڕۆژانەیانە دانرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەرجەكان دەسەڵاتی دەرهێنان پابەند دەكەن بە دەركردنی یەك كارت بۆ هەر كڕیارێك دوای پێشكەشكردنی سەرجەم كاغەزی ناسنامە و لێدانی ناوی لەسەر كارتەكە، بە لەبەرچاوگرتنی پێداچوونەوەی بەردەوامی مامەڵەی كارت بۆ ئەو كەسانەی كە كارتەكانیان بۆ مامەڵەی نادروست بەكاردەهێنن.