بەغداد - INA
وەزارەتی كشتوكاڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق شاهیدی سەقامگیرییەكی ڕێژەیی زۆرە لە نرخی بەروبوومدا، هەروەها جەختی لە هەماهەنگی لەگەڵ هەرێم كردەوە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی و پابەندبوون بە ساڵنامەی كشتوكاڵی.
بریكاری تەكنیكی وەزیری كشتوكاڵ میساق عەبدولحسێن، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: هاوردەكردن یان ڕێگریكردن لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان پەیوەستە بە ساڵنامەی كشتوكاڵییەوە، و بە پشتبەستن بە زۆری ناوخۆیی وەرزی بەرهەمە جیاوازەكان پرۆسەی هاوردەكردن ڕێكدەخات یان ڕێگری لێدەكرێت، ئەمەش ئاماژەی قەدەغەكردنی هەمیشەیی یان هاوردەكردنی هەمیشەیی نییە.
رونیشیكردەوە: وەزارەتی كشتوكاڵ بەشێكی تایبەت بە بەبازاڕكردن و چاودێریكردنی نرخەكانی هەیە، و ڕۆژانەش ڕاپۆرتی هەیە لەسەر نرخەكان لە بازاڕەكاندا، و بنەماش بریتییە لە پاراستنی دابینكردنی زۆری بەروبوومی كشتوكاڵی بە نرخێكی گونجاو و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا هیچ مۆڵەتێكی هاوردەكردن بۆ بەرهەمە كشتوكاڵییەكان نییە بەڵكو ساڵنامەی كشتوكاڵی كۆنترۆڵكراوە لە دابینكردنی هەندێكیان بۆ هاوردەكار كاتێك كەم دەبن، و داخستنی هاوردەكردن كاتێك بەرهەمی ناوخۆیی بەردەستە.
تەئكیدیشیكردەوە: هەرێمی كوردستان پابەندە بە ساڵنامەی كشتوكاڵییەوە بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، هاوئاهەنگی و لێكتێگەیشتن هەیە لەو بارەوە لەسەر بنەمای هێنان و بردنی بەروبووم لە نێوان هەرێم و باقی پارێزگاكاندا، بۆ دابینكردنی ئاسایشی خۆراكی هاوڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا عێراق شاهیدی نرخی تاڕادەیەك جێگیرە لە بەرهەمە كشتوكاڵییەكان.