وەزیری بازرگانی دابینكردنی كۆگای كەلوپەلەكانی سەبەتەی خۆراك بۆ كردنەوەی فرۆشگای بازاڕكردن لە پارێزگاكان راگەیاند

ناوخۆ
  • 1-06-2023, 20:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری بازرگانی ئەسیر داود غرێری، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دابینكردنی كۆگای كەلوپەلەكانی سەبەتەی خۆراك بە مەبەستی كردنەوەی فرۆشگای بازاڕكردن لە بەغداد و پارێزگاكان راگەیاند.
    غرێری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فرۆشگاكانی بازاڕكردن بەشداریان كرد لە هاوسەنگكردن و كەمكردنەوەی نرخەكان، جەختیشیكردەوە: كە وەزارەت كۆگای كەلوپەلەكانی سەبەتەی خۆراكی هەیە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی بازرگانی پلان و بەرنامەی هەیە بە چەند ئاراستەیەك بۆ باشتركردنی ئەدای كاركردن و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، لەگەڵ چالاككردنی كاری لیژنەكان و سیاسەتی بازرگانی و پاڵپشتیكردنی كەرتی تایبەت و ئەنجامدانی پێشانگا و جێبەجێكردنی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە.
    راشیگەیاند: وەزارەتەكەی بەشی پێنجەمی كەلوپەلەكانی سەبەتەی خۆراك و بەشی چوارەمی ئاردی خستۆتە بازاڕەوە، لەگەڵ كردنەوەی شوێنی نوێی بازاڕكردن لە ژمارەیەك لقی كۆمپانیای خۆراك لە پارێزگاكان بۆ فرۆشتنی خۆراك بە نرخی داشكاندراو و كێبڕكێكار.