گواستنەوە هەڵوەشاندنەوەی ئەو كاتە ڕادەگەیەنێت كە سەپێنراوە بۆ بلیتی داشكاندن بۆ 5 چین

ناوخۆ
  • 1-06-2023, 17:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی گواستنەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەڵوەشاندنەوەی ئەو كاتەی ڕاگەیاند كە بەسەر بلیتی داشكاندن بۆ 5 چین سەپێنراوە.
    لە نوسراوێكدا كە لە نوسینگەی وەزیر ڕەزاق محیبس سەعداوی ئاراستەی كۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسمانی عێراقی كراوە و لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییەوە بینراو، تیایدا هاتوە: لەسەر بنەمای ڕێنماییەكانی وەزیر ئەو ماوەیەی كە سەپێنراوە بۆ كەمكردنەوەی بلیتی (خانەنشینان و بریندارانی حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەكان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و نەخۆشانی شێرپەنجەییەكان) هەڵوەشێنرایەوە.