بازاڕی عێراق بۆ كاغەزە داراییەكان ئاماژە بازرگانییە هەفتانەییەكان ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 1-06-2023, 17:35
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بازاڕی عێراق بۆ كاغەزە داراییەكان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاماژە بازرگانییەكانی ماوەی هەفتەی كۆتایی مانگی ئایاری ڕاگەیاند.
    بازاڕەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بازاڕی عێراق بۆ كاغەزە داراییەكان لە ماوەی هەفتەی كۆتایی مانگی ئایاری 2023، لە ڕۆژی یەكشەممە 28/5/2023 تا ڕۆژی پێنجشەممە 1/6/2023، پێنج دانیشتنی بازرگانی ڕێكخست و لەم هەفتەیەدا ئەم پێوەرانەی خوارەوە بەدیهات:
    1. ژمارەی ئەو پشكانەی لەماوەی ئەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە زیاتر لە (1) ملیار پشك بووە.
    2. بەهای ئەو پشكانەی لەم هەفتەیەدا مامەڵەیان پێوەكراوە زیاتر لە (2) ملیار دینار بووە.
    3. پێوەرەكانی بازرگانی بازاڕ بۆ یەكەم دانیشتنی ئەم هەفتەیە بە (633.58) خاڵ داخراوە، هاوكات پێوەرەكە لە كۆتایی هەفتەدا بە (632.58) خاڵ داخراوە، بە ڕێژەی (0.16%) دابەزینی بەدەستهێناوە لە چاو داخستنی سەرەتاوە لە دانیشتنەكەدا.
    4. لە ماوەی هەفتەكەدا زیاتر لە (2400) گرێبەستی كڕین و فرۆشتن لەسەر پشكی ئەو كۆمپانیایانە جێبەجێ كراوە كە لە بازاڕدا ڕیزبەندی كراون.