بەغداد - INA
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەئكیدیكردەوە: حكومەتی عێراق هەوڵی زۆر دەدات بۆ كۆنترۆڵكردنی سنورەكان و دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نوسینگەی خۆی پێشوازی لە پیتەر شتیبانیك باڵیۆزی كۆماری چیك لە بەغداد كرد، و ئاشكراشیكرد: لە میانی دیدارەكەدا گفتووگۆیان كرد لەبارەی لە پتەوكردنی پەیوەندیی هاریكاری و دۆستایەتی نێوان هەردوو وڵات و هەروەها ڕێگاكانی پەرەپێدانیان، بە شێوەیەك كە لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆستدا بێت، هەروەك تاوتوێی بەردەوامی هاوبەشی و هاوكاری لەبورای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كرد.
ئەعرەجی بۆ باڵیۆزی چیك تەئكیدیكردەوە: كە جیهان بە گۆڕانكاری زۆردا تێدەپەڕێت و ئاسایش وەك خەمی هاوبەشی وڵاتان دەمێنێتەوە، وتیشی: داعش هێشتا مەترسییە و جیهان دەبێت بەرەنگاریی ئایدۆلۆژیای توندڕەوی ببێتەوە و میدیا و سەرچاوە دارایی و مرۆییەكانی تیرۆر وشك بكات.
ئاماژەی بەوەشكرد: مەترسییەكی دیكەی ڕاستەقینە هەیە كە دەستكراوە بە بڵاوكردنەوەی لە ناوچەكەدا، ئەویش مەترسیی ماددە هۆشبەرەكانە، و وتیشی: حكومەتی عێراق هەوڵی زۆر دەدات بۆ كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان و دەستگیركردنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكان.
تەئكیدیشیكردەوە: گۆڕەپانی سیاسی لە عێراق سەقامگیرە، دەرفەتی هاتنەناوەوەی كۆمپانیا چیكییەكانیش لەبەردەستدایە، وتیشی: سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لە گرنگی بانگهێشتكردنی كۆمپانیا چیكییەكان كردەوە بۆ كاركردن لە عێراق.
تەئكیدیشی لە گرنگی فشارەكان بەرەو وەستاندنی شەڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا كردەوە، چونكە زیانی بە هەموو لایەك گەیاندووە، هەروەها دەبێت هەوڵی ڕاستەقینەی نێودەوڵەتی بدرێت بۆ كۆتاییهێنان بەم ناكۆكیە و بەخشینی ناوچەكە و جیهان لە كاریگەرییەكانی شەڕ و وێرانكارییەكان.
لای خۆیەوە باڵیۆزی چیك، هەوڵەكانی عێراق و ڕۆڵی لە نزیكبوونەوەی ئێران و سعودیە بەرز نرخاند و ئاماژەی بەوەدا: كە ئەم لێكتێگەیشتنە دەبێتە هۆی ئاشتی بۆ ناوچەكە، هەروەها باڵیۆزی چیك بانگهێشتنامەیەكی لەلایەن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی چیكەوە گەیاندە ئەعرەجی، بۆ ئەوەی سەردانی پراگ بكات.