بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فادی شەمەری، ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆكی حكومەت دووپاتی كردەوە كە ئەو پڕۆژە گەورانەی كە عێراق لە ماوەی 50 ساڵدا نەیبینیوە، دوای پەسەندكردنی بودجە دەخرێنەگەڕ، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕێگای گەشەپێدان نوێنەرایەتی ئا گواستنەوەی چۆنایەتی بۆ عێراق.
فادی شەمەری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، "ئەو پڕۆژە گەورانەی عێراق لەماوەی 50 ساڵدا نەیبینیوە، هەر لەگەڵ پەسەندكردنی بودجە دەخرێنەگەڕ".
ئاماژەی بەوەشكرد، "پارێزگارییەكانی باشوور بەدەست ناڕەزایەتییەوە دەناڵێنن، لە ماوەكانی ڕابردوودا، و كاتی ئەوە هاتووە بە پڕۆژەی ستراتیژی گەورە دادپەروەرییان لەگەڵدا بكرێت"، جەختیشیكردەوە، "تەرخانكردنی زیادە بۆ پڕۆژە گرنگەكان بۆ شارە كەربەلا، و نەجەف، كازمییە و سامەڕا."
شەمەری وتیشی ، "كارەكان لە ئارادایە بۆ ئامادەكاری، لە ڕێگەی لیژنە تایبەتەكانەوە، بۆ كێشانی ڕێڕەوی ڕێگا سەرەكییە نوێیەكان كە كەربەلا و نەجەف بە ڕێگای نێودەوڵەتی دەبەستنەوە بەبێ ئەوەی بە ناوەندەكانی شارەكاندا تێپەڕن."
لە درێژەی قسەكانیدا، "پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان گواستنەوەیەكی چۆنایەتییە بۆ عێراق، بەو پێیەی دەبێتە ناوەندێكی ناوچەیی بۆ بازرگانی".