بەغدا -INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی دەستگیركردنی بۆ بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی سامەڕای ڕاگەیاند تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی تاوانی بەرتیلدان.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی دەستپاكی، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، “دادوەرێكی دادگای لێكۆڵینەوەی سەلاحەدین، كە تایبەتە بە پشكنینی كەیسەكانی دەستپاكی، فەرمانی دەستگیركردنی بەڕێوەبەری پێشووی شارەوانی سامەڕا دوای ئەوەی لە فەرمانی دامەزراندندا دەركەوت كە لە دژی دەرچووە و گوێی لە لێدوانەكانی بوو"، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە "فەرمانی دەستگیركردن دەرچووە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو سكاڵایەی كە بەڕێوەبەری یەكێك لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون تۆماری كردووە، كە بەپێی ئەو سكاڵایە سكاڵاكارەكە بڕە پارەیەكی بەبڕی (500,000,000) دینار ڕادەستی تۆمەتبار كرد كاتێك بەڕێوەبەری شارەوانی سامەڕا بووە بۆ بەهای ئەو زەوییە زیادكراوە بۆ پڕۆژەكە، بەمەبەستی تۆماركردنی لە هەژماری سەرۆكایەتی شارەوانی سامەڕا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "تۆمەتبارەكە ئەو بڕە پارەیەی بۆ حسابی خۆی هێشتۆتەوە بەبێ ئەوەی ڕادەستی حسابەكان بكات ، ئاماژەی بەوەشكردووە، "فەرمانی دەستگیركردنەكە لەلایەن دادگاوە دەرچووە، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی (307) لە یاسای سزادانی عێراقی هەمواركراوە ژمارە (١١١ی ساڵی ١٩٦٩) كە لە كاردایە."