بەغدا - INA - ویسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی، كردنەوەی سیستەمی نیشتیمانی دەرمانی ڕاگەیاند.
وەزیری تەندروستی، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بە بۆنەی دەستپێكردنی سیستمی نیشتیمانیی دەرمان، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ قۆناغی یەكەمی بەرنامەی نرخی دەرمان و بەدواداچوون دەكەینەوە، كە بە هاوكاریی بەشی كلینیكەكانی شەعبیەكان و كۆمپانیایەكی وەبەرهێنەر ئەنجامدراوە"، ئاماژەی بەوەشكرد "دوو ئامانجی سەرەكی هەیە بۆ پرۆگرامەكە، یەكەمیان سەلامەتی دەرمانەكەیە، كە لەسەر هەموو دەرمانێك دەبێت لەگەڵ ستیكەرێك بۆ پێدانی سەلامەتی و متمانە بە هاوڵاتی كە دەرمانەكە بە فەرمی هاوردە كراوە و پەسەند كراوە و پشكنینی بۆ دەكرێت لەلایەن كۆنترۆڵی دەرمانەوە، هاوكات ئامانجی دووەم كە بەرنامەكە بەدەستی دەهێنێت بریتییە لە دانانی نرخ.
ئاماژەی بەوەشكرد: "ئەمڕۆ بە قۆناغی یەكەم دەست پێدەكەین تا ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی هەڵمەت و بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران. ستیكەرێك لەسەر ئەو دەرمانانە دەبێت كە لە سەلامەتی دەرمانەكەدا هاتووە ئەم ستیكەرە ئاماژەیەكی ڕوون دەدات كە دەرمانەكە تاقی كراوەتەوە و سەلامەتە و دوای ئەوەش بە ستیكەری سەلامەتی و نرخەكەی بەیەكەوە دەست پێدەكەین”.
ڕوونیشیكردەوە، "لەسەر هەر دەرمانێك ستیكەرێك دەبێت كە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە دەخوێندرێتەوە دوای ئەوەی هاوڵاتی ئەپلیكەیشنەكە دابەزێنێت لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنەوە دەتوانێت باركۆد بخوێنێتەوە و زانیاری تەواو و ورد بە زمانی عەرەبی سەبارەت بە دەرمانەكە، بەرواری پشكنینەكەی، مەبەستی هاوردەكردنی و نرخەكەی"، ئاماژە بەوە دەكات كە "ئەم قۆناغە لە سەنتەری كلینیكەوە دەست پێدەكات وە قۆناغی دووەم جێبەجێكردنی هەمەلایەنەی ئەم بەرنامەیە لە ساڵی ٢٠٢٤، و سەنتەرەكە بەستراوەتەوە بە فەرمانگە زانستییە هاوردەكراوەكان و پاككردنەوەی گومرگی لەوەزارەتی تەندروستی، كیمادیە، فرۆشگا و دەرمانخانەكان، و بەرنامەكە بە قۆناغ دەبێت.
حەسناوی لە درێژەی قسەكانیدا وتی: جێبەجێكردنی قۆناغی پێش یەكەمی ستیكەرێك ڕادەگەیەنین كە تایبەتە بە سەلامەتی ماددە هۆشبەرەكان، و لە دوای ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ، جگە لە سەلامەتی دەرمانەكە لە سەرەتای ساڵی داهاتوو، نرخی ستیكەرەكان دەخرێنە بازاڕەوە ، ڕوونی دەكاتەوە كە "ئەم بەرنامەیە سیستەمی چاودێریكردن دەگۆڕێت بۆ سیستەمی ئەلیكترۆنی و چاودێریكردن بە شێوەیەكی ئۆتۆماتیكی دەكات جگە لە كۆنترۆڵكردنی دەرمانەكە." لە كەرتی تایبەت و ڕێكخستنی مۆڵەتی هاوردەكردن.