بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی دەستگیرکردنی چوار تۆمەتباری ڕاگەیاند كە نیازی تەقاندنەوەی بەنزینخانەیەك و ماڵێك بوون لە میسان.
وەزارەتی ناوخۆ ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ، ڕایگەیاندووە، "لە ئەنجامی بەدواداچوونی مەفرەزەکانی دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ چالاکیی ئەو ئەندامانی تیرۆریستیانەی کە ترسناکن و هاوڵاتیان و ڕەشبگیری داراییان بە بەکارهێنانی شێوازی تاوانکاریی جددی، مەفرەزەکانی دەزگاکە توانیان چوار تۆمەتباری داواکراو بەپێی بڕگەکانی تیرۆریستانی مادەی ٤ لە پارێزگای میسان بە ئۆپەراسیۆن و دۆسیەی جیاواز دەستگیر بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "تۆمەتباران ماڵی هاووڵاتیان و بەنزینخانەکان و فرۆشگاکانیان کردە ئامانج، بە بەکارهێنانی نارنجۆک و تەقەمەنی و تەقەکردن و مەبەست لەوەش ڕەشبگیریکردن بوو لە ڕووی داراییەوە و وەرگرتنی پارەی بەزۆر "، ئاماژەی بەوەشکرد "رێوشوێنی یاسایی بەپێی پێویست گیراوەتەبەر".