هەولێر/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی پێنجشەممە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان نێچیرڤان بارزانی، پيرۆزبايى له يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیانووە، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، بۆ يادى (48) ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتى، پيرۆزبايى له به‌ڕێزيان و ئه‌نجومه‌نى باڵاى سياسى و بهرژهوهندييهكان و مه‌كته‌بى سياسى و سه‌ركرايه‌تى و ته‌واوى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن.
نێچيرڤان بارزانى هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه وێڕاى ئاماژه‌دان به خه‌بات و مێژووى يه‌كێتيى، خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و پێگه و ڕۆڵى به بير هێنايه‌وه و هيواى خواست ئه‌م ياده ببێته هانده‌رى تهبايى و پێكهوهيى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، به ناوى خۆى و سهركردايهتيى يه‌كێتييه‌وه، سوپاس و پێزانينى بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربرى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.