كارەبا: حكومەت بەشێوەیەكی دیپلۆماسی هەنگاوی دەنێت بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەی پارەدانی غازی ئێران

ناوخۆ
  • 31-05-2023, 22:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدیكردەوە: كە دابینكردنی غازی ئێران 20 ملیۆن مەتر سێجا كەمیكردووە، ئەوەشی ئاشكراكرد: كە حكومەت بەشێوەیەكی دیپلۆماسی هەنگاو دەنێت بۆ كۆتاییهێنان بە كێشەی دواكەوتنی پارەدان بەهۆی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر تاران.
    وتەبێژی وەزارەت ئەحمەد موسا، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی عێراقیەی هەواڵی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران، ئەمڕۆ وێستگەی گۆڕینی ڤۆڵتیەی بەرزی بۆ وزەی كارەبا كردەوە، لە هەردوو وێستگەی قودس و ڕەشید، كە تایبەتە بە چارەسەركردنی ڤۆڵتیەی نزم و لابردنی لۆد لەسەر لە تۆڕی كارەبا، بەمەش ئامێرەكان لەو ناوچانە زیاد دەكات كە خزمەتگوزارییەكەی باكوری ڕۆژهەڵات و باشووری ڕۆژئاوای بەغدای پایتەخ. دەگرێتەوە
    ئاماژەی بەوەشكرد: سەرۆك وەزیران ئەولەویەت و گرنگییەكی زۆر بە مەلەفی كارەبا دەدات و سەرپەرشتی دەكات لەگەڵ بەدواداچوونی ڕۆژانە و مەیدانی.
    سەبارەت بە كەمبوونەوەی كاتژمێرەكانی كارەبا، موسا ڕوونیكردەوە: هۆكارەكەی دەگەڕێتەوە بۆ وەستانی تەواوەتی دابینكردنی غازی ئێران بۆ ناوچەی باشوور بە بڕی 10 ملیۆن مەتر سێجا، وەك وێستگەی غاز و وەبەرهێنانی ڕومەیلە و وێستگەی غازی نەجەف و وەستانی وێستگەی خور زوبێر لە بەسرە .
    رونیشیكردەوە: سەرمان سوڕما لە ڕاگرتنی دابینكردنی غازی ئێران بۆ ناوچەی ناوەڕاست، هەروەها بە بڕی 10 ملیۆن مەتر سێجا، واتە ڕاگرتنی 20 ملیۆن مەتر سێجا لە ناوەند و باشوور، ئەمەش بەرهەمهێنانی 5 هەزار مێگاوات كەمیكردەوە، جگە لە وەستاندنی هێڵەكانی گواستنەوەی كارەبا لە ئێران، میرساد-دیالە، بەسرە-خرمنشاه، و عەمارە-كرخە، كۆی بەرهەمهێنانیان 1100 مێگاواتە، ئەمەش بە واتای كەمبوونەوەی كۆی گشتی زیاتر لە 6 هەزار مێگاواتە، لەكاتێكدا لە ئێستادا كۆی بەرهەمهێنان 20 هەزار مێگاواتە.
    جەختیشی كردەوە: هۆكاری وەستانی قەرزەكانی غازی ئێرانیە، كە بەهۆی سزاكانی ئەمەریكا بۆ سەر تاران ئەستەمە لە لایەن بانكی بازرگانی عێراقەوە خەرج بكرێت، هەروەها بەدواداچوونی حكومەت و هەنگاوی دیپلۆماسی هەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری كۆتایی بۆ ئەو كێشە.