هەولێر/ INA
ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان نێچيرڤان بارزانى، پيرۆزبايى له سه‌رۆك کۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئه‌ردۆغان کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا پيرۆزبايى له ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان كرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى كۆمارى توركيا.
نێچيرڤان بارزانى هه‌روه‌ها هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ئه‌ردۆغان و گه‌ل و حكوومه‌تى توركيا خواست و ئاماده‌يى و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ توركيا له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌ربڕى.
لاى خۆيه‌وه ئه‌ردۆغان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ پيرۆزبايى و په‌يوه‌نديى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و دووپاتكردنه‌وه‌ى خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ پته‌وكردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى بۆ ڕێوڕه‌سمى سوێندخوارنى له ئه‌نقه‌ره بانگهێشت كرد.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى گفتوگۆى هه‌ردوولا بوو.