كۆمسیۆن دەستپێكردنی پرۆسەی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكان ڕادەگەیەنێت

سیاسی
  • 31-05-2023, 19:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی پرۆسەی ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاكانی ڕاگەیاند.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لیژنەی یاسایی بە سەرۆكایەتی پەرلەمانتار ڕێبوار هادی سەرۆكی لیژنەكە و بە ئامادەبوونی ئەندامەكانی، ئەمڕۆ میوانداری سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كۆمسیاران و ستافی تەكنیكی پێشكەوتووی كۆمسیۆنیان كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كرا بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكان.
    ئاشكراشیكرد: لیژنەی یاسایی كۆمەڵێك پرسیار و لێپرسینەوەی پێشكەشكرد سەبارەت بە ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی داهاتوو، بەتایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، بەشداریكردنی ئەندامانی لیژنەكە تیشك خرایە سەر پێویستی خێراكردنی ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەكان كە لە ماوەی (٢٤) كاتژمێر زیاتر نەبێت، هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی تۆماركراو و كارتی بایۆمەتری دابەشكراو و ڕێژەی دابەشكردنیان لە هەر پارێزگایەك، لە سەروی هەمویانەوە جەختكردنەوە لەسەر چارەسەركردنی دەرنەكەوتنی پەنجەمۆر بۆ بەشێك لە دەنگدەران، جگە لە دیاریكردنی بڕی پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، هەروەها ئەوە جگە لە چارەسەركردنی ئەوەی كە تا چەند دەتوانرێت هەڵبژاردنی هەرێم بە هاوبەشی لەگەڵ هەڵبژاردنی داهاتووی پارێزگاكان ئەنجام بدرێت.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆك و ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان پێداچوونەوەیان بە كارەكانی و ئامادەكارییەكانی كرد بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارێزگاكان، بە ئاماژەدان بەوەی كە كۆمسیۆن دەستی كردووە بە دانانی خشتەی پرۆسەكە كە بریتییە لە بەردەوامبوونی پڕۆسەی تۆماری بایۆمەتری بۆ دەنگدەران و تۆماركردنی هاوپەیمانی و كاندیدەكان، جەختیشیان لەسەر پێویستی دیاریكردنی وادەی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان كردەوە، كە لە ڕۆژی ( 20/12/2023) بەڕێوەبچێت، و دابینكردنی تەرخانكردنی دارایی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەكان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە: هەر لەو چوارچێوەدا كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئاماژەی بەوە كردووە كە كۆی گشتی دەنگدەران لە ئێستادا زیاتر لە (27) ملیۆنە، هەروەها ژمارەی دەنگدەرانی تۆماركراوی بایۆمەتری زیاتر لە (17) ملیۆنە، و ئەوانەی ناویان تۆمار نەكراوە زیاتر لە (9) ملیۆنە، لەكاتێكدا ژمارەی كارتی دابەشكراو گەیشتە (15) ملیۆن، و دابەشنەكردنی زیاتر لە (2) ملیۆن كارت، جەختیشیكردەوە: كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی هەرێم لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە ڕووی تەكنیكییەوە مومكین نییە، لە لایەكی دیكەوە، ئەندامانی لیژنەی یاسایی باسیان لە ڕاپۆرتی كۆمسیۆن كرد كە بۆ لیژنەی یاسایی نێردراوە، و گرنگترین تێبینییەكانیش لەسەری باس كرا.