بانكی ناوەندی: دینار دراوی نیشتمانییە و پێویست بە مامەڵەكردن بە دۆلار ناكات

ئابوری
  • 31-05-2023, 17:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بانكی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەو لایەنەی دەستنیشان كرد كە بەرپرسن لە فرۆشتنی دۆلار بە نرخی هاوتەریب، هاوكات جەختیكردەوە: كە دینار دراوی نیشتمانییە و پێویست ناكات مامەڵە لەگەڵ هیچ شتێكی تردا بكرێت.
    جێگری بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی وەبەرهێنان لە بانكی ناوەندی عێراق محەممەد یونس، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: ئامانج لە دەستپێكردنی سێ پاكێجە یەك لەدوای یەكەكە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە پاراستنی سەقامگیری نرخی ئاڵوگۆڕ و مامەڵەكردنە بە نرخی فەرمی، فرۆشتنەكەش لەڕێگەی پلاتفۆرمی فرۆشتنی نەختینەییەوە دەستیپێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە ئێستادا بانكی ناوەندی میكانیزمێك دەگرێتەبەر بۆ باشتركردنی ڕێكارەكان و ئاسانكاری بۆ گواستنەوەی حەواڵە و زاڵبوون بەسەر هەموو ئاستەنگییەكان، وتیشی: بازرگانانی بچووك كە مافی ئەوەیان نییە بچنە ناو پلاتفۆرمەكەوە ئەوانەن كە دۆلار دەكڕن و بە نرخێكی هاوتەریب مامەڵەی پێوە دەكەن و فشار دەخەنە سەر و خواستێكی بۆ دروست دەكەن، سەبارەت بە باقی كۆمپانیا بازرگانییەكان، ئەوان دەچنە ناو پلاتفۆرمەكەوە و گواستنەوەكانیان بە شێوەیەكی ئاسایی و بە نرخی فەرمی ئەنجام دەدەن.
    راشیگەیاند: لایەنەكانی ئەندامی لیژنەی پشتیوانی لە دیناری عێراق پەیوەندی لەگەڵ خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان دەكەن بۆ جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران و بانكی ناوەندی بۆ پاڵپشتیكردنی دینار و سەقامگیركردنی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو و ڕێگریكردن لە مامەڵەی نافەرمی چونكە پێویست بە مامەڵەكردن بە دۆلار ناكات لە عێراقدا.