بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: چوار تیرۆریستی مەترسیدار لە ئەنبار و نەینەوا دەستگیران.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە ئۆپەراسیۆنی چۆنایەتی و بە پشتبەستن بە زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی بەش و هۆبەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا و فیرقەی پێنج و پانزەو شانزەی سەر بە بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری سەربازی و بە هاوكاری هێزە ئەمنییەكان، بۆسەی توند لە ناوچە جیاوازەكانی ئەو پارێزگایانە دانرا، كە لە ئەنجامدا (٤) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە بە پێی بڕگەكانی مادەی چواری تیرۆر لە قەزای ڕوتبە و ناحیەی عیازیە و ناوچەی جدعەو خاڵی پشكنینی دۆمیز دەستگیركران.
ئاماژەی بەوەشكرد: بە شێوەیەكی مەیدانی و یاسایی ڕادەستی دەسەڵاتدارانی داواكار كران.