وەزیری ناوخۆ لە تارانەوە: زانیاری تەواومان سەبارەت بە تۆڕەكانی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكانەوە ڕادەستی لایەنی ئێران كرد

ئەمنی
  • 31-05-2023, 16:14
  • +A -A

    تاران - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، لەگەڵ ئەحمەد وەحیدی، وەزیری ناوخۆی ئێران چەند دۆسێیەكی بەهێزمان تاوتوێ كردووە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە لایەنی ئێرانی زانیاری تەواوی لەسەر تۆڕەكانی قاچاخچێتی مادەی هۆشبەر ڕادەست كردووە.
    شەمەری لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە ئەمڕۆ لەگەڵ ئەحمەد واحیدی هاوتا ئێرانییەكەی لە تاران سازكرد و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی وەزیری ناوخۆی ئێران و بەسەرۆكایەتی شاندێكی گەورەیە سەر بەوەزراەتی ناوخۆ سەردانی تارانم كرد بۆ تاوتوێكردنی چەندین تەوەری گرنگ.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "باسمان لە بابەتی دیكە كرد، لەوانە هاوكاری لە مەشق و ڕاهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاری و شارەزایی، و ئاڵوگۆڕی زانیاری هەواڵگری سەبارەت بە تۆڕەكانی قاچاخچێتی ماددە هۆشبەرەكان كە لە نزیك سنوور لە هەردوولا چالاكن".