سەرۆك وەزیران: حكومەت بەردەوامە لە پلانەكانی بۆ وەبەرهێنان لە غازی هاوڵ و غازی سروشتی لەبواری وزە دا

ناوخۆ
  • 31-05-2023, 16:09
  • +A -A

    بەغدا – INA
    ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، وێتسگەكانی گۆڕینی وزەی بەرزی كارەبایی بەتوانایی (400 ك. ڤ) لەوێتسگەی قودسی غازی لەناوچەی راشدیەی باكووری رۆژهەڵاتی بەغدا و وێتسگەی رشیدی غازی لەباشووری رۆژئاوایی پایتەخت كردەوە
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكی كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقیی نێردراوە، تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوار شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، وێتسگەكانی گۆڕینی وزەی بەرزی كارەبایی بەتوانایی (400 ك. ڤ) لەوێتسگەی قودسی غازی لەناوچەی راشدیەی باكووری رۆژهەڵاتی بەغدا و وێتسگەی رشیدی غازی لەباشووری رۆژئاوایی پایتەخت كردەوە، بەبەمەستی چارەسەركردنی ئەو قەرەغ وباڵغیەی كەلەنێو سیستەمی وزەی كارەبایی لەچەند ناوچەیەكی بەغدا هەیە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لەكاتی سەردانەكەیدا بۆ وێتسگەی قودس سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی كرد كەتێدا نوێنەرانی كۆمپانیای سیمێنز و جەنەراڵ ئەلیكتریك و كادرە پێشكەوتووەكانی وەزارەتی كارەبا ئامادەبوون، لەم كۆبوونەوەیەدا پێداچوونە بەهەنگاوەكانی تایبەت بەبەردەوامیدان و بەرزكردنەوەی تواناكانی وێتسگەكانی كارەبا كرا، و جەختیش لەسەر چۆنیەتی جێبەجێكردنی ڕێكارەكان كراوە سەبارەت بەجێبەجێكردنی ئەو گرێبەستانەی كە لەم دواییەدا ئەنجامدراون، هەروەها پێداچوونەوە بەپرۆسەی دانانی سیستەمی ساركردنەوەی وێتسگەكانی بەرهەمهێنان كرد كەبەشێوەیەكی راستەوخۆ لەم نزیكانە دادەنرێن و دەبنە هۆی زیاتكردنی بەرهەمی وزەی كارەبا. 
    سودانی جەختی لەوەش كردەوە كەحكومەت كێشەی كارەبا لەچوارچێوەی كارەلەپێشینەكانی داناوە و رەفتاركردن لەگەڵ ئەم كێشە درێژخایەنە كار و ئامادباشیەكی زۆری دەوێت، چونكە هاووڵاتی چاوەرێ چارەسەریەكان كۆتایی هێنان دەكات بەكێشەی بەردەوامی كارەبا، وروونیكردەوە كەحكومەت بەردەوامە لەسەر پلانەكانی خۆی لەبواری ئەنجامدانی وەبەرهێنان لەغازی هاوڵ و غازی سروشتی لەبواری وزە لەپێناو كەمكردنەوەی پشت بەستن بەغازی هاوردەكراو‌، هەروەها رێگریكردن لەكاریگەریەكانی زیان بەخش كەبەهۆی سوتاندنی غازی هاوڵەوە دروست دەبێت.