بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
وەزارەتی ناوخۆ لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ بە سەرۆكایەتی شاندێكی ئەمنی گەیشتە تاران كە بریكاری هەواڵگریی و فەرماندەی هێزە سنوورییەكان و بەڕێوەبەری نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و بەڕێوەبەری باری شارستانی و پاسپۆرت و شوێنی نیشتەجێبوون لەخۆگرتبوو، هەروەها ئەوەیش هاتووە كە وەزیری وەزارەتی ناوخۆی ئێران، ئەحمەد وەحیدی، و ژمارەیەك لە سەركردە ئەمنی و سەربازییەكان لە كۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لە شاندەكە كرد.
لە راگەیندراوەكە ئاماژەیش بەوە كرا كەشاندەكە گفتوگۆی گرنگ لەگەڵ لایەنی ئێرانی تایبەت بە ئاسایشی سنوورە هاوبەشەكانی نێوان دوو وڵات و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان و بابەتەكانی پەیوەست بە نیشتەجێبوون و تایبەتمەندییەكانی چوونە ژوورەوە لە نێوان هاووڵاتیانی دوو وڵات ئەنجام دەدەن.