بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، لەگەڵ شاندێكی دادوەری لە وەزارەتی دادی فەرەنسا تاوتوێی تەواوكردنی ئەو گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنانەی كرد كە لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ پاریس لەسەری ڕێككەوتبوون.
لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە شاندێكی دادوەری وەزارەتی دادی فەرەنسا كرد، كە پێكهاتبوو لە ئۆلیڤیێر كریستین، جولیان ڕۆتایۆ، تۆماس گریگۆر، هاوپەیمانی ئاسایشی ناوخۆ، ڕامڤاڵد مۆلەر، و شارژێ دی ئەفێرس ژان كریستۆف پاریس." .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، "زیدان لەگەڵ شاندی دادوەری فەرەنسا تاوتوێی تەواوكردنی ئەو گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنانەی كردووە كە لە سەردانەكەی ئەم دواییەیدا بۆ پاریس ڕێككەوتنیان لەسەر كراوە".