سێ داواكراو لە بەغدا و سلێمانی دەستگیركران

ئەمنی
  • 31-05-2023, 12:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش دەستگیركردنی سێ داواكراوی لە بەغدا و سلێمانی ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هەواڵگری و ئاسایش ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "لە ڕێگەی هەماهەنگی باڵا و هاوبەش لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتیی هەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی داواكراو كە لەلایەن دادوەری بەپێی بڕگەكانی ماددەی (1/ 4)ی تیرۆر كە لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ناوەندییەوە دەرچووە دەستگیركرا، ئاماژەی بەوەشكرد "دەستگیركردنەكە لەڕێگەی بوونی ئەوەوە بووە لەپارێزگای سلێمانی و بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بوو .
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بەهەمان بەرێوەبەرایەتی توانیان بازرگانێكی كەلوپەلی دێرینیش دەستگیربكەن، بەو پێیەی لەكاتی فرۆشتنی دوو شوێنەوار لە ناوچەی ئەعزەمییە لە بەغدا دەستی بەسەردا گیرا .
    هەروەها بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە،مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا توانیان، دوای بەدەستهێنانی ڕەزامەندی دادوەری، دەست بەسەر فرۆشگایەكدا بگرن كە گواستنەوەی پارەی گوماناوی و ئۆپەراسیۆنی سپیكردنەوەی پارە لە ناوچەی كەڕادە ئەنجام دەدات، كە مەفرەزەكان لە كاتی هەڵمەتەكەدا دوو تۆمەتباریان لەناو فرۆشگاكەدا دەستگیركردووە كرد.