وەزیری بەرگری گەیشتە پارێزگای كەركوك

ئەمنی
  • 31-05-2023, 12:07
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری كەركوك، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵای ئەمنی، گەیشتە پارێزگای كەركوك، بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی پارێزگاكە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "سابت محەمەد عەباسی وەزیری بەرگری بە یاوەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و فەرماندەی هێزە زەمینییەكان گەیشتە پارێزگای كەركوك، و لەگەڵ گەیشتنی بە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك پێشوازی لێكرا، پارێزگاری كەركوك، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش ڕاكان سەعید جبوری، فەرماندەی ناوەندنی پێشكەوتووی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "سەردانەكە بۆ چاودێریكردنی دۆخی ئەمنی پارێزگاكە و بەدواداچوون بۆ ئەو یەكە سەربازییانەی لە چوارچێوەی كەرتەكانی بەرپرسیارێتی خۆیاندا جێگیركراون، هاتووە".