وەزیری دارایی و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان نەهێشتنی گەندەڵی تاووتوێدەکەن

ئابوری
  • 30-05-2023, 20:19
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری دارایی تەیف سامی محەمد و سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان علی موئەییەد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باسیان لە شێوازەکانی پشتیوانیکردنی ڕاگەیاندن کرد وەک هاوبەشێکی سەرەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری دارایی پێشوازیکرد لە سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان وپێکەوە باسیان لە پشتیوانیکردنی دەزگاکانی ڕاگەیاندن کرد وەک هاوبەشێکی بنەڕەتی لەبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەروەها جەخت کرایەوەسەر بەدوداچوون بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن چونکە کاریگەریەکی ڕاستەوخۆیان لە ئاڕاستەکردنی هاووڵاتیاندا هەیە.
    وەزیری دارایی بەپێی بەیاننامەکە دەسخۆشی 
    لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان کرد بۆ وەرگرتنی دەسپێشخەریەکانی حکومەت و پەخشکردنی چالاکیەکانی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری حکومی.
    لەلایەن خۆشیەوە سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان ئاماژەی کرد بەوەی کە کۆششەکان لە برەودان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەواڵ و زانیاری هەڵە و چەواشەکار کەبوونەتەلەمپەڕ بەرامبەربە زۆر لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندن.